ئیسپانیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤایادۆلید
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤایادۆلید.
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 23:30 بە كاتی كوردستان ڤایادۆلید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پانزەیەمی خولی ئیسپانیدا.
ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی دێت و ڤایادۆلیدیش بو كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ڕیزبەندی سیانزەیەم دێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
هێڵی بەرگری: مێندی ، ناچۆ ، ئالابا ، ڤاسكێز
هێڵی ناوەند: سیبایۆس ، كرۆس ، ڤاڵڤێردی
هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ