ئیسپانیا

زیدان: هیچ شتێک نەگۆڕاوە لە بابەتی بەیڵ

Yariga App

یاریگا-زینەدین زیدان رەتیدەکاتەوە بۆچوونی بەرامبەر گاریس بەیڵ گۆڕابێت سەرەڕای گۆڵەکەی شەوی رابردووی ئەو یاریزانە بەرامبەر ئارسناڵ.

گاریس گۆڵێکی تۆمارکرد و مەدریدی لە گۆڵێکی ئارسناڵیش پاراست، دوای یارییەکە پرسیاری ئەو یاریزانە لە زیدان کرا و ئەویش لە وەڵامدا وتی “یارییەکی باشی ئەنجامدا و دڵخۆشم بۆی وەک هەموو ئەوانی دیکە، بە باشی یاریمان کرد کاتێک ١٠ بە ١١ یاریمان کرد و باشتریش بووین کاتێک ١٠ یاریزان بەرامبەر ١٠ یاریزان بووین. نازانم چی روودەدات لە بابەتی بەیڵ ئەو رۆژە وتی نامەوێت یاری بکەم و دوێنێ وتی دەمەوێت یاری بکەم، لەبەر  ئەوەی مەشقەکانی ئەنجامدابوو بە تەواوی منیش رازی بووم، بەڵام هیچ لە بابەتەکە نەگۆڕاوە و بارودۆخەکە هەر وەک خۆیەتی”.

مەدرید بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە  لە ئرسناڵی بردەوە لە دووهەم یاری دۆستانەی هاوینەدا پاش دۆڕانی یەکەم یاری بەرامبەر بایەرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button