یاریگا

سیروانی نوێ ڕێگای سەرکەوتن نادۆزێتەوە و شەقڵاوەش براوەبوو

Yariga App

لە دەسپێکی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 19/11/2022 چوار یاری بەڕێوە چوو کە پێش دەسپێکی یارییەکان خولەکێک وەستان وەک هاوخەمیەک بۆ کارەساتەکەی شاری سلێمانی.

یانەی ئارارات بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی یانەکان دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1 _ 0 لە یانەی سیروانی نوێی بردەوە، سیروانی نوێ تا ئێستا لە کۆی حەفت یاری تەنها یەک سەرکەوتنی هەیە و خاوەن پێنج خاڵە، یانەی ئاراراتیش خاڵەکانی گەیاندە 14 خاڵ.

یانەی شەقڵاوە لە بەردەم هاندەرانیدا میوانداری یانەی سۆرانی کرد، شەقڵاوە بە ئەنجامی 1 _ 0 سەرکەوتنی بە دەستهێنا و برینەکانی یانەی سۆرانی قوڵتر کرد، شەقڵاوە بووە خاوەن 8 خاڵ و یانەی سۆرانیش بە 5 خاڵ مایەوە.

یانەی ئاکرێ لەنێو یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی زاخۆ بوویەوە، ئاکرێ پاڵپشت بە هاندەرانی توانی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ سەرکەوتن تۆمار بکات، ئاکرێ خاوەن 8 خاڵە و زاخۆش بە هەمان خاڵ کۆتایی بە گەڕی حەوتەمی خۆی هێنا.

لە یاریەکی تردا یانەی سەیدسادق لەیاریگای خۆی لەگەڵ هەندرێن بە یەک گەیشتن، یاریەکەش بە ئەنجامی 0 _ 0 کۆتایی هات، هەر دوو یانەش کۆی خاڵەکانیان بۆ 8 خاڵ بەرزبویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button