ئینگلیزەکان توڕەن لە راهێنەرەکەیان

میدیا و هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توڕەن لەو لیستەی گاریس ساوزگەیتی راهێنەر بڵاویکردەوە بۆ ئەو یاریزانانەی بانگهێشتی جامی جیهانی کراون.
زۆرینەی رەخنەکان لە بانگهێشتکردنی هاری مەگوایەر و کۆنەر گالاگەرن و پێیان وایە دەبوو لەبری ئەوان فیکایۆ تۆمۆری لە میلان و هارڤی ئیلیۆت لە لیڤەرپوول بانگهێشت بکران.
توڕەییەکە گەیشتووەتە ئاستی یاریزانە پێشووەکانی ئینگلتەرا و شیکەرە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە و هەمووان کۆکن لەوەی پشت بەستن بە مەگوایەر ئەگەر هاتوو لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، سەرکێشییەکی گەورەیە و پێویست نەبوو لە کاتێکدا ئەو هەڵبژاردەیە خاوەنی یاریزانی بەهێزترە لەو پێگەیە.
ساوزگەیتی راهێنەر دوێنێ سەبارەت بە هۆکارەکەی وتبووی “جامی جیهانی مەودای هەڵەکردنی تێدانیە، بڕیاری ئێمە لە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی یاریزانەکان ئەوەبوو، ئەو یاریزانانە بانگهێشت بکەین کە ئەزموونیان هەیە. ئێمە دەزانین خاوەنی زۆر یاریزانی لاوی بەتواناین بەڵام ئەوانیش کۆتایی خۆیان یەت و بۆ ئەمجارە پشتمان بە ئەزموون بەست.