ئیتاڵیا
ئینتەر توڕەیە لە لاوتارۆ

یانەی ئینتەرمیلان توڕەیە لە لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرەی یانەکەی پاش ئەوەی لە یانەیەکی شەوانە ئاهەنگی گێڕا لەهەمان شەوی شکستەکەیان بەرامبەر یوڤێنتۆس.
هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە لەو یارییەدا بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت و ٠-٢ دۆڕان، پاشان بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت چووەتە یانەیەکی شەوانە و بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی خۆشەویستەکەی تا درەنگ ئاهەنگیان گێڕاوە.
کۆریێری دەڵێت ئینتەر پێی وایە ئەم رەفتارە بێ رێزییە و نا ئومێد کەرە بەرامبەر بە یانەکەی و هاوتیمەکانی، ئەگەری ئەوەش هەیە لاوتارۆ سزابدرێت.
ئینتەر بەو شكستە دابەزی بۆ پلەی حەوتەمی خولی ئیتاڵی.