ئهمریکائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ئەو کەسەی ڤینیسیوس و رۆدریگۆی بۆ مەدرید هێنا هەوڵ بۆ ئێندریک دەدات

یاریگا-جونی کەڵافات لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە راسپێردراوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێندریک فیلیپی نوێترین بەهرەی بەڕازیلی بدات.
ئێندریک تەمەنی تەنها ١٦ ساڵە و دیارترین ئەستێرەی تازە دەرکەوتووی وڵاتی بەڕازیلە، ریاڵ مەدریدیش دوای ئەو سەرکەوتنە لە گواستنەوەی ڤینیسیوس و رۆدریگۆ بەدەستهێنا، بەگوێرەی ئەی بی سی ئیسپانیا ئەمجارەیان جونی کەڵافاتی راسپاردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێندریک بدات.
کەڵافات بەرپرسی دۆزەرەوەی بەهرەیە لە مەدرید و پێشتر توانیویەتی ڤینی و رۆدریگۆ بگوازێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، مەدرید نزیکترین یانەیە لەو یاریزانە بۆ هاوینی داهاتوو، بەڵام باوکی ئێندریک رەتیکردووەتەوە هێشتا لەگەڵ هیچ یانەیەک رێککەوتبن.