Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

کرۆس: مەدرید کۆتا یانەی منە

Yariga App

تۆنی کرۆس دڵنیایی دەداتە هاندەرانی ریاڵ مەدرید و دەڵێت هەر لەو یانەیە واز لە یاریکردن دەهێنێت.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە زوو زوو ترس دەخاتە دڵی یانەکە و هاندەران و باسی وازهێنان دەکات، ئەمڕۆش لە لێدوانێکدا سەبارەت بە مانەوە لە مەدرید وتی “زۆر سەیرە کە شت گەلێک لە میدیاکان دەخوێنمەوە لەسەر داهاتووم لە کاتێکدا خۆم نازانم چی روودەدات، تا ساڵی داهاتوو بڕیار نادەم لەوەی چی دەکەم، بەڵام ئەوە نەگۆڕاوە کە یانە ناگۆڕم  و هەر لێرە دەبم تا کاتی وازهێنان بەڵام نازانم کەی واز لە یاریکردن دەهێنم”.

هاوینی داهاتوو گرێبەستی ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە کۆتایی دێت و یانەکەی ئامادەیە تازەی بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە دڵنیا نیە لەوەی لە یاریکردن بەردەوام دەبێت یاخود نا.

Back to top button