ئیتاڵیا
پیۆلی پەلەی نیە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا-ستیفانۆ پیۆلی ئارامە و پەلە ناکات لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان.
ستیفانۆ ئەو راهێنەرەیە کە توانی میلان بگەیەنێتەوە شانۆی پاڵەوانێتییە گەورەکان و یانەکەش بەپەرۆشە گرێبەستەکەی بۆ نوێ بکاتەوە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر تۆرینۆ وتی ” وەکو نوێکردنەوەی پەیمانی هاوسەرگیرییە و هیچی تر، رەنگە مانگێک یان دوو مانگێکی دیکە بخایەنێت بەڵام کێشە نابێت و نوێ دەکرێتەوە، ئێستا لەگەڵ یانەکە باشتر و باشتر یەکتر دەناسین و بەیەکەوە رووبەرووی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە”.
میلان کۆتا چوار یاری خولی ئیتاڵی بردووەتەوە و لە پلەی دووهەمی کاڵچیۆ دایە.