Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاگ بە مەرجێک رێگە بە گەڕانەوەی رۆناڵدۆ دەدات

Yariga App

ئێریک تێن هاگ رێگە بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات بگەڕێتەوە پێکهاتەی تیمەکەی بەڵام بۆ ئەوە مەرجێکی هەیە.

ئەفسانە زیندووەکە لەلایەن راهێنەرە هۆڵەندییەکەوە  لە یاری چێڵسی دوورخرایەوە پاش ئەوەی رەتیکردەوە لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەی تۆتنهام بێتە نێو یاریگا و دواتریش یاریگای جێهێشت.

ئەمڕۆ دووشەممە تێن هاگ پشووی دابوو بە یاریزانەکانی بەڵام بەگوێرەی ئەتلەتیک سبەی سێ شەممە ئەو راهێنەرە بەر لە مەشقەکان قسە لەگەڵ رۆناڵدۆ دەکات و ئەوەی یەکلا دەکاتەوە کە دەبێت بەو رۆڵە رازی بێت لە پلانەکاندا ئەو وەک راهێنەر بۆی دیاری دەکات و قبوڵی بکات لە پێکهاتەی سەرەکیدا نابێت، هەروەها تێن هاگ دەبێت دڵنیابێت لەوەی ئەو یاریزانە هەست بەوە دەکات هەڵەیەکی کردووە و دووبارەی ناکاتەوە پاشان رێگەی گەڕانەوە بۆ نێو یاریگاکان پێدەدات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە گێژاوێکی سەخت دایە، پاش ئەوەی هاوینی رابردوو هیچ یانەیەک ئامادەنەبوو بیگوازێتەوە، لەم وەرزەدا وەکو پێویست لەلایەن تێن هاگەوە پشتی پێنابەسترێت و ئەمەش ئەو یاریزانەی هێندەی دیکە نیگەران و دڵتەنگ کردووە.

Back to top button