Loading...
ئینگلتەرا

مارتینێلی: مان یونایتد چوار جار رەتیکردمەوە

Yariga App

گابریێل مارتینێلی ئەستێرەی ئارسناڵ و پریمەرلیگ ئاشکرایدەکات بەر لە گەنەرز لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە رەتکراوەتەوە.

لاوە بەڕازیلییەکە لەم وەرزەدا ئاستێکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ ئارسناڵ نیشان دەدات و ناوبانگی زیاتریشی پەیداکرد پاش بردنەوەکەیان لە لیڤەرپوول.

مارتینێلی بۆ ئەتلەتیک وتی ” لەگەڵ باوکم زۆر سەیری یارییەکانی پریمەلیگمان دەکرد، وەک یاری یانەکانی مان سیتی، مان یونایتد و ئارسناڵ و لێیستەر. لە راستیدا چوار جار تاقیکردنەوەم لە مانچێستەر یونایتد ئەنجامدا لە تەمەنەکانی ١٣ تاوەکو ١٦ ساڵیی، تاقیکردنەوەکان لە کەمپی مەشقی سەرەکی مان یونایتد بوو لە پاڵ مەیسن گرین وود و براندن ویلیامز، هەروەها چەند یاریزانێکی تیمی یەکەمم لەوێ بینی وەک ئیبراهیمۆڤیج، پۆگبا، روونی و ئێڤرا بەڵام هەرگیز پێیان نەوتم کە منیان دەوێت لێرە، بەڵام کاتێک هاتمە ئارسناڵ ئەو ئەزموونانەی پێشوو کارەکانی بۆ ئاسانتر کرد و باشتر راهاتبووم. تەنانەت دوای رەتکردنەوەی ئەوانیش من هەر بڕوام بەخۆم بوو”.

گابریێل خاوەنی چوار گۆڵ و دوو ئەسیستە پاش نۆ هەفتەی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ.

Back to top button