Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

چاڤی بیر لە گەڕاندنەوەی فێران جوتگلا دەکاتەوە

Yariga App

چاڤی هێرناندێز دان بەوەدا دەنێت چاودێری فێران جوتگلای هێرشبەری پێشوویان دەکات و رەنگە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی بدەن.

فێران هاوینی ئەمساڵ بارسێلۆنای بەرامبەر بە پێنج ملیۆن یۆرۆ جێهێشت و روویکردە کڵەب بروجی بەلجیکی. ناوبراو لەو یانەیەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات، ئەمەش وایکرد رۆژنامەنووسان پرسیاری ئەو یاریزانە لە راهێنەرەکەی بارسا بکەن و ئەویش وتی ”

“بۆ ئەو زۆر زەحمەت دەبوو لێرە بمایاتەوە، رۆبێرت لێڤاندۆڤێسکی دەهاتە یانەکەمان و لە کوێ یاری پێبکەم؟ ئەستەم بوو هیچ خولەکێکی یاریکردنی بەربکەوێت و باشتر بوو بڕوات. بەڵام بۆ داهاتوو هیچ شتێک رەتناکەینەوە و دڵخۆشم بەو ئاستە بەرزەی نیشانی دەدات. لە هەرزەکارییەوە دەیناسین و هەمیشە بەتوانا بووە و لەگەڵ بارساش باش یاری کردووە بەڵام پاش گواستنەوەکانی هاوینە دەبوو ئەو بڕیارە بدەین. لە خولی پاڵەوانەکانیش باش یاری دەکات و ئەوەش کارێکی ئاسان نیە”.

ناوبراو لە خولی پاڵەوانەکان دا لە سێ یاری دوو گۆڵی تۆمارکردووە، لە خولی بەلجیکیش خاوەنی شەش گۆڵ و سێ ئەسیستە  تەنها لە ١٠ یاریدا.

Back to top button