خوله‌کانی دیکە

وادەی یارییە دواخراوەکەی ئارسێنال و ئایندهۆڤێن دیاریکرا

Yariga App

یاریگا
دوای هەڵوەشاندنەوەی یاری نێوان ئارسێنال و ئایندهۆڤێنی هۆڵەندا بەهۆی مردنی شاژنی بەریتانیا، وادەی بەرێوەچوونی یارییەکە دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی بەهۆی مردنی شاژنی بەریتانیا و مەراسیمی ناشتنی تەرمەکەی یاریی نێوان هەردوو یانە دواخرا، بڕیاردرا بە ئەنجامدانی یارییەکە لە رۆژی بیستی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو.

پێشتر بڕیاربوو یارییەکە ئەمشەو پێنج شەممە بکرێت، بەڵام بەهۆی کەمی هێزە ئەمنیەکان لە لەندەنی پایتەخت بە بۆنەی ناشتنی تەرمی شاژنی بەریتانیا، یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button