یاریگا–
فێدریکۆ کییەزا، ناوەڕاستکاری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی چاوەڕێ دەکرێت پێش دەستپێکردنی مۆندیالی قەتەر بگەڕێتەوە و دەست بە یاری کردن بکاتەوە.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی خانمە پیرەکە کە بەهۆی پێکان نزیکەی هەشت مانگە لە یاریگاکان دابڕاوە، پێشبینی دەکرێت پێش دەست پێکردنی مۆندیالی قەتەر کە بڕیارە مانگی یازدە بکرێت،لە پێکانەکەی رزگاری بێت و جارێکی دیکە دەست بە یاری کردن بکاتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە خودی ئالێگری راهێنەری یانەکەش گەشبینە ئەو یاریزانە کۆتایی مانگی داهاتوو یاخود سەرەتای مانگی یازدە بگەڕێتەوە.