ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی: نۆتینگهام فۆرێست ئەستێرەیەکی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی گواستەوە

یاریگا-یانەی نۆتینگهام فۆرێست بەردەوامە لە گواستنەوە یەک لەدوای یەکەکانی و ئەمجارەیان رێنان لۆدی بەرگریکاری بەڕازیلی گواستەوە.
لۆدی ٢٤ ساڵ بووە ١٧هەمین گرێبەستی نۆتینگهام تەنها لە هاوینی ئەمساڵدا بەڵام گواستنەوەکەی بۆ خواستنە بۆ ماوەی یەک وەرز.
ناوبراو لە ٢٠١٩ چووە ئەتڵەتیکۆ مەدرید و لەوکاتەوە ١١٨ یاری بۆ تیمەکەی دیگۆ سیمۆنی ئەنجامدا، چاوەڕوانیش دەکرێت یەکێک بێت لەو یاریزانانەی کە لەسەر پێگەی بەرگریکاری باڵی چەپی بەڕازیل رکابەری بکات بۆ پێکهاتەی سەرەی و بانگهێشتکردن بۆ مۆندیال.