ئهڵمانیائهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
کێل: هیچ هێرشبەرێک ناگوازینەوە
یاریگا-
سباستیان کێل، بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەنگۆی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی یانەکەیان رەتدەکاتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بێڵدی وڵاتەکەی، بەرێوەبەرە وەرزشیەکەی بورووسیا دۆرتمۆند دەنگۆی گواستنەوەی گۆڵکارەکەی مان یونایتد بۆ ریزەکانیان رەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات ئەوان نەک بۆ هێرشبەرەکەی رێدز، هەوڵیان بۆ گواستنەوەی هیچ یاریزانێکی دیکە نەداوە.
یانە ئەڵمانیەکە پێشبینی دەکرا بەهۆی ئەوەی سباستیان هالەری هێرشبەری نوێ یانەکەیان تووشی نەخۆشی بووە، هێرشبەرێکی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام بەرێوەبەرەکەی ئەو یانەیە هاندەرانی یانەکەی پشت راستکردەوە کە چاوەڕێ گەڕانەوە یاریزانەکەیان دەکەن.