ئیتاڵیا

چاڵهانۆگلو هێرش دەکاتە سەر میلان و ئیبراهیمۆڤیج

هاکان چاڵهانۆگلو ناوەڕاستکاری پێشووی ئەیسی میلان و ئێستای ئینتەر، لە دیمانەیەکدا هێرش دەکاتە سەر یانەکەی پێشووی.

 

هاکان بۆ تیڤیبو سپۆر وتی “جێهێشتنی یانەیەک و پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دیکەی هەمان شار قورس بوو بەڵام ئەمە چانسی من بوو تاوەکو یاری بۆ یانەی ،پاڵەوانی خولەکە بکەم، کاتێکیش تیمەکەی ئێستام خولی نەبردەوە و ئەوەی پێشووم بردییەوە خەڵکی پێیان وایە ئەمە هەڵەی من بووە! راستییەکە ئەوەیە، چوار ساڵ لە میلان یاریم کرد بۆ یەکجاریش هاندەرانی میلان لەنێو یاریگای ناوی منییان نەهێنا بەڵام لە ئینتەر لە کاتی مەشقەکانیش گوێم لە ناوی خۆمە”.

ناوبراو سەبارەت بەوەی ئیبراهیمۆڤیج سوکایەتی پێکردووە کاتێک بوونەتە پاڵەوانی ئیتاڵیا، وتی” ئەو تەمەنی ٤٠ ساڵە نەک ١٨، من لە تەمەنی ئەو بم هەرگیز ئەو کارانە ناکەم بەڵام هەمیشە حەز دەکات خۆی دەربخات. ئەو لەم وەرزەدا کاریگەری نەبوو لەسەر بردنەوەی ناسناوی ئیتاڵیا بۆ میلان کەچی وا رەفتار دەکات کە هەموو سەرنجەکە لەسەر ئەو بێت. کاتێکیش لە میلان بووم هەمیشە پەیوەندی پێوە ئەکردم و دەیوت بچینە دەرەوە بۆ نان خواردن و ماتۆڕ لێخوڕین، لە کتێبەکەشیدا دەبوو ئەو قسانە درووست بکات چونکە گەر ئەوانە  نەبێت، کتێبێکی بەتاڵ دەردەچوو”.

هاکان وتیشی “ئێمە لە میلان بەهێزترین، ناسناوەکەمان دۆڕان چونکە لە یاری دێربی، راهێنەر من و پێریسیچی دانیشاند و پاش ئەوە دوو گۆڵمان لێ تۆمارکرا، ئەوەم بە خودی راهێنەریش وت کە هەڵەی ئەو بووە دۆڕاین”.

 

هاکان وەکو ناپاک لە میلان سەیردەکرێت پاش ئەوەی بەشێوەیەکی کتوپڕ ریزەکانی رۆسۆنێری جێهێشت و راستەوخۆ پەیوەندی بە رکابەرەکەیانەوە کرد، ئەمە جگە لەوەی یاریزانە تورکەکە چەند جارێک بە لێدوان و ئاکارەکانی ، یانەکەی پێشووی و هاندەرانی توڕە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button