خووله‌کانی دیکە

یانەی داهاتووی رۆناڵدۆ ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی وەرزی داهاتووش لە ریزەکانی یانەکەی بەردەوام دەبێت.

راڵف راننیک راهێنەری ئەڵمانی شەیتانە سوورەکان سەبارەت بە داهاتوو دۆن دەڵێت “ من پێموانیە ئەو یاریزانە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی بکات، ئەوەندەی من ئاگادارم، کریس ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە و وەرزی داهاتووش لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت “.

دوای یارییەکەی مان یونایتد بەرامبەر برێنتفۆرد کریستیانۆ گوایە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی کردووە، مەبەستیشی ئەوە بووە وەرزی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت، بەڵام راهێنەری یانەکەی ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button