ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا جۆری پێكانەكەی ئاراوخۆی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی جۆری پێكانەكەی ڕۆنالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی دەستنیشانكرد.

ڕیاڵ سۆسێداد لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیدا.

لە خولەكی 55ی یاریەكەدا ڕونالد ئاراوخۆ بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئاراوخۆ هەست بە ئازار دەكات لە ئەژنۆی ڕاستیدا.

ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكرد كە ئاراوخۆ ناتوانێت لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button