جیرارد پیکێ لەسەر بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هاتەدەنگ.
چەند بەڵگەنامەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دزراوە و یەکێکیان تۆمارێکی دەنگی جیرارد پیکێ یە کە خەریکی مامەڵەکردنە لەسەر ٢٤ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودییە بەڕێوەبچێت.
پیکێ ئەمڕۆ وتی “من هیچ شتێکم نیە بیشارمەوە، هەموو ئەوانەی کردوومانە یاسایین. بگرە شانازی بەوە دەکەم کارێکی گەورەمان ئەنجامدا. ئەم تۆمارە دزەی پێککرا بە نیەتێکی پیسەوە بۆ ئەوەی هەواڵێکی لێ دروست بکەن لەسەر بابەتێک کە دوو ساڵ لەمەو پێش روویداوە. تەنها شتێکی نایاسایی دزەپێکردنی تۆمارەکەیە”.
بەگوێرەی تۆمارەکە، سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانی لویس روبیالێس فشار دەخاتە سەر بەرپرسانی سعودییە بۆ ئەوەی پارە بدەن بە کۆمپانیەکەی پیکێ کە ناوەندگیری نێوانیانە”.