Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس بە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ و دوو یاریزانی بارسا ئامادەیە نێیمار بفرۆشێت

Yariga App

یاریگا-پاریس سان جێرمان گرێبەستێکی پێچەوانەی بۆ بارسێلۆنا ناردووەتەوە بەمەبەستی فرۆشتنی نێیمار داسیلڤا.

سەرەتا پاریس داوای ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی دەکرد بەڵام بۆ دووهەمجار لە ماوەی دوو هەفتەدا پاریس داواکارییەکانی کەمترکردەوە. سەرەتا بۆ ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ و ئێستاش رازییە بە ١٣٠-١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت لە پاڵ دوو یاریزانی بارسا کە لە نێوان راکیتیچ، ئومتیتی، کۆتینهۆ و دێمبێلێ ماوەتەوە.

پێشبینی دەکرێت بارسا رازیبێت دەستبەرداری یەکێک لە کۆتینهۆو  دێمبێلێ ببێتە لەپێناو گواستنەوەکەدا، بە تایبەت دوای ئەوەی نێیمار رازیبووە موچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە لە باری گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا.

Back to top button