ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێكی بارسێلۆنا لە یاری داهاتووی یانەكەی بێ بەش دەبێت

Yariga App

یاریگا-

یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە یاری داهاتووی یانەكەی بێ بەش دەبێت و ناتوانێت بەشداری بكات.

لیڤانتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.

لەخولەكی 87ی یاریەكەدا ڕونالد ئاراوخۆ كارتی زەردی وەرگرت و بەوەش بەهۆی كەڵەكە بوونی كارتەكانیەوە ناتوانێت لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر كادێز بەشداری بكات.

بارسێلۆنا بەو بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی گەیاندە 60 خاڵ بەجیاوازی 12 خاڵ لە ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگەوە دوورە ، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە یاریەك كەمتریان ئەنجامداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button