
یاریگا-لاورێنت کۆسیێڵنی کاپتنی پێشووی یانەی ئارسناڵ بەفەرمی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.
بەرگریکارە فەڕەنسییەکە تەمەنی گەیشتووەتە ٢٦ ساڵ و لە ٢٠١٩دا گەنەرزی بەرەو بۆردۆی وڵاتەکەی جێهێشت بەڵام وازهێنانەکەی پاش تۆمەتبارکردنی هات بە رەگەزپەرستی لەلایەن هاندەرانی یانەکەی خۆیەوە.
ناوبراو ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی لەرێی پارێزەرەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە” کۆسیێڵنی زۆر دڵتەنگ و نیگەرانە بەو تۆمەتانەی بۆی هەڵبەستراون لەلایەن ئەڵتراکانی بۆردۆ گووایە هەستی بە بەرپرسیاریەتی نەکردووە و رەگەزپەرستانە جوڵاوەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو لە زۆری مووچەکەی خۆش بووە لەپێناو هاریکاریکردنی یانەکەی. هەرچەندە ئەو حەزی دەکرد هاوکاری زیاتری یانەکە بکات بەڵام بڕیاریداوە بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنیت”.
کۆسیێڵنی لە ٢٠٢٢دا هیچ یارییەکی بۆ بۆردۆ ئەنجام نەدا بەڵام هێشتا بەشێک بوو لە یانەکە. بەر لە ئارسناڵ پێشتر یاری بۆ گوینگامپ و لۆریێنت ئەنجام دابوو.