ئه‌وروپائینگلتەرا

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ

Yariga App

یاریگا-

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ ئاشكرا كرا.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ هەشت یاریزانی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ ئاشكرا كرد ئەوانیش ( ماتی كاش ، تریڤۆ چالۆبا ، كای هاڤێرتز ، هاری كەین ، دیان كۆلۆسیڤسكی ، ئەندریو ڕۆبێرتسۆن ، بوكایۆ ساكا ، ئیڤان تۆنی ).

– كاش مانگی ڕابردوو 360 خولەك یاری كردووە توانیویەتی گۆڵێك تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات و دوو كلین شیتیشیان هەبوو.

– چالۆبا مانگی ڕابردوو 270 خولەك یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

– هاڤێرتز مانگی ڕابردوو 270 خولەك یاری كردووە چوار گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە و نۆ لێدانی هەبووە بۆ گۆڵ.

– هاری كەین مانگی ڕابردوو لە 360 خولەك یاری كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات و 15 لێدانیشی هەبووە بۆ ناو گۆڵ.

– دیان كۆلۆسیڤسكی مانگی ڕابردوو لە 346 خولەك یاری كردووە و سێ گۆڵی درووست كردووە و نۆ لێدانی هەبووە بۆ گۆڵ.

– ڕۆبێرتسۆن مانگی ڕابردوو 270 خولەك یاری كردووە و گۆڵێكی درووست كردووە و سێ كلین شیتی هەبووە.

ساكا مانگی ڕابردوو 318 خولەك یاری كردووە و دوو گۆڵی تۆمار كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە و 10 لێدانی هەبووە بۆ گۆڵ.

– تۆنی مانگی ڕابردوو 270 خولەك یاری كردووە پێنج گۆڵی تۆمار كردووە و هەشت لێدانیشی هەبووە بۆ ناو گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button