عێڕاق و زامبیا دۆستانە لە بەغداد یاری دەکەن.

دوای بەدەست هێنانی ڕەزامەندی فیفا، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ یاریەکەی هەڵبژاردەی ئیماڕات، ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە لە نێو یاریگای ( مەدینە ) لە شاری بەغداد هەڵبژاردەی عێڕاق وەك ئامادەکاریەك و لە یاریەکی دۆستانەدا میوانداری هەڵبژاردەی زامبیا دەکات ، (عەبدولغەنی شەهد) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق بڕیارە بە بەشداری 46 یاریزان کە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراون ئەمڕۆ یەکەم یەکەی مەشقی هەڵبژاردەکە ئەنجامدەدات، شەهد بڕیاری داوە دوای یاریە دۆستانەکەی زامبیا تەنها 28 یاریزان لە ڕیزی هەڵبژاردەکە بمێننەوە، لە کۆی ئەم 46 یاریزانەی بانگهێشتکراون بۆ ڕیزی هەڵبژاردەکە ( شێرکۆ کەریم ) یاریزانی یانەی هەولێر و ( دلۆڤان مەهدی) گۆڵپارێزی کوردی یانەی تەڵەبە دەبینرێن.
بڕیارە 24ـی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێڕاق لە نێو شاری بەغداد ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیماڕات ببێتەوە لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ـی وڵاتی قەتەڕ.