خوولهکانی دیکە
کراوچ داوا لە رۆناڵدۆ دەکات شێوازی ئاهەنگگێڕانی بگۆڕێت

یاریگا–
پیتەر کراوچ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند داوا لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات شێوازی ئاهەنگگێڕانی بگۆڕێت.
یاریزانەکەی پێشووی سێ شێرەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مایلی وڵاتەکەی دەڵێت ” کریس ماوەیەکی زۆرە یەک شێوای ئاهەنگگێڕانی هەیە، پێموایە هاندەران لەم شێوازەی بێزار بوونە، بۆیە باشتروایە چێدیکە بەم شێوەیە ئاهەنگ نەگێڕێت “.
کراوچ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی کاتی خۆی کە یاریزان بووم، شێوازی ئاهەنگگێڕانەکانم زوو زوو دەگۆڕی، بۆ ئەوەی هاندەران بێزار نەکەم.