دزیكۆ: ڕێگەمان نەدا لیڤەرپول هیچ شتێك بكات بەڵام لە كۆتاییدا سزایان داین
یاریگا-
ئیدین دزیكۆ هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی ئاشكرایكرد كە یانەكەی تەواوی توانای خۆی بەكارهێنا بەرامبەر لیڤەرپول.
ئینتەر میلان لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش لە بەرژەوەندی یانەی میوان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
لە دوای یاریەكە دزیكۆ بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتالیا ووتی: تاكە شت كەلە یاریەكەدا لەدەستماندا بردنەوە بوو ، بۆ ماوەی 65 خولەك بە باشیی یاریمان كرد و ڕێگەمان بە هیچ شتێك نەدا لیڤەرپول ئەنجامی بدات.
هەروەها ووتیشی: بێگومان یاسای یاری وایە ئەگەر تۆ نەتوانی گۆڵ تۆمار بكەیت ئەوا لێت تۆمار دەكرێت ، هەموو شتێكمان ئەنجامدا بە سەربەرزی لەو یاریە هاتینە دەرەوە.
سەبارەت بە یاری گەڕانەوە ووتی: تا كۆتایی دەجەنگین ڕاستە بە ئەنجامێكی باشەوە ناچین ، بەڵام بە تەواوی توانامانەوە هەوڵ دەدەین.