خوولهکانی دیکە
نێوانی رۆناڵدۆ و راهێنەری یانەکەی کێشەی تێکەوتووە

یاریگا–
رالف راننیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر یونایتد بەهۆی لێدوانەکانی ئەم دواییەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگالی یانەکەی نیگەران کردووە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، بەهۆی لێدوانوکەی ئەم دواییەی راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان کە گووتبوی پێویستە هێرشبەرەکەی گۆڵی زیاتر تۆمار بکات، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە دڵتەنگ بێت و کێشە لە نێوانیان دروست بێت، بۆیەش چەند یارییەک کریس وەکو یاریزانی یەدەک مامەلەی لەگەڵ کراوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری مان یو شەش یارییە لەسەر یەک لە پرێمەرلیگ نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بۆ یانەکەی بکات.