یاریگا–
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا ماوەیەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای ئادیداس کۆتایی هاتووە و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و، چاوەڕێش دەکرێت بەم زووانە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە واژۆ بکات.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە نەرویجیەکە گفتوگۆکانی لەگەڵ کۆمپانیاکە دەست پێکردووە و، چاوەڕی دەکرێت گرێبەستەکەی ئەمجارەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ بێت، ئەگەر بێتو ئەم گرێبەستەکەی واژۆ بکرێت، ئەو کات کارئاسانیەکی دیکە بۆ یانەی ریال مەدرید دروست دەبێت، بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە لەوانەیە ئەم گرێبەستە زیان بە یانەی بارسێلۆنا بگەینێت، چونکە سپۆنسەری ئەو کۆمپانیای نایکیە و بە پێچەوانەوە سپۆنسەری ریال مەدرید ئادیداسە و ئەمەش دەبێتە کارئاسانیەکی باش بۆ ئەو یانەیە لە پێناو گواستنەوەی هالاند.