ئیتاڵیا
ئیتاڵیا داوای میوانداری یۆرۆ دەکات
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەفەرمی داواکاری پێشکەشکرد بۆ میوانداریکردنی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٨ یاخود ٢٠٣٢.
گرابیێل گراڤینا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا وتی “بڕیاری یەکلاکەرەوە لە مانگی سێ دەدرێت سەبارەت بە یۆرۆی ٢٠٢٨ و ئێمە داواکاری پێشکەش دەکەین. لە هەمان کاتدا بۆ ٢٠٣٢ داواکاری وەردەگرن. ئێمە خوێندنەوەی وورد دەکەین و پلانێکی جدیمان هەیە بۆ باشترکردنی یاریگاکان بەرلەوکاتە”.
ساڵانێکە ئیتاڵیاهەوڵی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری خۆیدەدات بەڵام دەیانەوێت سوود لە بەڕێوەچوونی یۆرۆ وەربگرن تاوەکو ببێتە بەهانەیەک بۆ حکومەی وڵاتەکان و هەروەها رازیکردنی سپۆنسەرەکانیان بۆ کردارە ئابوورییەکان و باشترکردنی خۆی یاریگاکان.