ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا بەرگریکارێک بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا
رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت، بۆیە یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت بەرگریکارێک وەکو شوێنگرەوەی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە پاش ئەوەی بەرگریکارەکەی بلاوگرانا تووشی پێکان بوو، ئەو یاریزانە دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بەم هۆیەوە نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت، هەربۆیە یانەکە دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، بەرگریکارێک وەکو شوێنگرەوەی بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە کە بارسا ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یۆڤێنتۆس دەدات، بۆیە ئەگەرێک هەیە ئەو یاریزانە پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button