ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

سێ یانەی ئینگلیزی كۆتینهۆیان دەوێت

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد فلیپ كۆتینهۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاری خۆی داوە سەبارەت بە داهاتووی خۆی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایكرد كۆتینهۆ بڕیاری داوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا بلاوگرانا جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات تا خولەكی یاریكردنی زیاتر بەدەسبهێنێت و لەلایەن هەڵبژاردەكەیەوە بانگهێشتی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بكرێت.

هەروەها ڕۆژنامەی ئیل ناسیۆنال ئاشكرایكرد یانەكانی ئینگلتەرا گرنگی بە گواستنەوەی كۆتینهۆ دەدەن لە نێویاندا تۆتنهام ئێڤەرتۆن و ئەرسیناڵ لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button