یاریگا–
کارگێری یانەی رۆمای ئیتاڵیا، ئامادەنیە گرێبەستە کاتیەکەی بۆرخا مایۆرال هێرشبەری ئیسپانی یانەکەی نوێبکاتەوە و، یانەی فیۆرێنتیناش ئەو یاریزانە کردووەتە ئامانج.
مالپەری ClacioMercatiot بڵاویکردەوە، گورگەکان گرێبەستە کاتیەکەی هێرشبەرەکەیان درێژ ناکەنەوە و، ئەو یاریزانە پێویستە بگەرێتەوە مەدرید، بەڵام ڤیۆلا کە بەدوای شوێنگرەوەیەک بۆ ڤلاهۆڤیچ دەگەڕێت، ئامادەیە ئەو یاریزانە زستانی داهاتوو بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
مایۆرال وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە ریال مەدرید پەیودندی بە رۆما کردووە و، لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری تەنها حەوت یاری کردووە.