یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا توانیویەتی چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی سەدی قەتەری رازی بکات، بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، سەرانی بلاوگرانا لەگەڵ راهێنرەکەی یانە قەتەرییەکە گەیشتونەتە رێکەوتن و، ئەو راهێنەرەش یانەکەی ئاگادار کردووەتە، بەڵام یانەکە مەرجی خۆی هەیە بۆ دەستەرداربوونی.
سەرچاوەکە مەرجەکەی ئاشکرا کردووە، ئەویش ئەوەیە یانەی سەد داوای یارییەکی دۆستانەی کردووە.