یاریگا–
پێدری ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ماوەیەکی دیکە لە یاریگاکان دوور دەبێت و تاوەکو ئێستاش وادەی گەڕانەوەی یەکلایی نەبووەتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا بەیانیەکەی رۆژی کلاسیکۆ لە قاچیدا هەستی بە ئازار کردووە، بۆیە نەیتوانی بەشداری یارییەکەش بکات، چاوەڕێ دەکرا ئەو یاریزانە بۆ یاری گەڕی داهاتوو بگەڕێتەوە، بەڵام پێکانەکەی کۆتایی نەهاتووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، بریارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە پێدری پشکنینی بۆ بکرێتەوە و، دواتر وادەی تەواوەتی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان ئاشکرا دەکرێت.