یاریگا–
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکرێت لۆرێنزۆ پێلێگرینی نیگەرانە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای پەیوەندی کردنی تامی ئابراهام بە ریزەکانی یانەکەی پایتەختەوە، مووچە زۆرەکەی ئەو یاریزانە یاریزانانی یانەکەی نیگەران کردووە، بە تایبەت ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە، هەر ئەمەش وایکردووە ئەو یاریزانە ئامادە نەبێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکەی یانەکەشی بە گاڵتەوە دەڵێت ئەگەر بێتو ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ناونیشان و هەموو زانیارەکانی بەرێوەبەری کارەکانی بڵاودەکاتەوە.
مۆرینیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستایشی پێلێگرینی دەکاتەوە و بە یاریزانێکی بە توانا و گرنگ لە پێکهاتەی یانەکەی ناو دەبات، لە هەمان کاتدا گووتیشی کە یانەکەی نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە.