ئه‌وروپائیسپانیا

دیپای: فریانەكەوتم سڵاوێك لە میسی بكەم

Yariga App

یاریگا-

میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بارودۆخی ناو یانە كەتەلۆنییەكە دەكات دوای پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە.

دیپای لە لێدوانیدا كە پێگەی فوتبۆل ئیسپانیا بلاویكردووەتەوە ووتی: هەمووان لە بارسێلۆنا زۆر باشن لەگەڵم ، ئەوەش شتەكەی ئاسان كردووە بۆ من.

هەروەها ووتیشی: پیكێ زۆر هاوكاریم دەكات و زمانی ئینگلیزی زۆر باشە هەروەها لەگەل ئەلبا زۆر گاڵتە و خۆشی دەكەین ، لەگەل دیست و دی یۆنگ  ، وەك ئەوەی چاوەڕوانم دەكرد كەش و هەوای ژوری خۆگۆڕینی بارسا نایابە.

بەردەوام بوو ووتی: تەنانەت نەمتوانی سڵاوێك لە میسی بكەم ، دواكەوت لە پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە بە هۆی كۆپا ئەمریكا و بەسەربردنی پشووەكەیەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: دەزانم ڕونالد كومان چی لە من دەوێت و دەزانم دەبێت چی بكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button