ئینگلتەرا
لیڤەرپووڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند
یاریگا-یانەی لیڤەرپوول رایگەیاند بەفەرمی ترێنت ئەلێکس ئارنۆڵد تاوەکو ٢٠٢٥ لە یانەکە دەمێنیتەوە.
ترێنت کاروانی وەرزشی لە لیڤەرپوول دەستپێکردەوە و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا ١٧٩ یاری بۆ ریدز ئەنجامداوە. ناوبراو دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکە وتی “شانازی بەو متمانەیە دەکەم یانەکە داویەتی بەمن و ئێستاش متمانەکەیان لەگەڵم درێژترکردەوە، ئەمە تاکە یانەیە کە ناسیومە و مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆرتر زۆر کارێکی قەشەنگە بۆ خۆم و خێزانەکەم”.