ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

چێڵسی ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی خەرج بکات

Yariga App

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و چەندین یانەش هەن کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە کارگێری یانەی چێڵسی ئامادەن گۆڵکارەکەی باڤارییەکان بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکە بکەن، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بلوز هەوڵەکانی بەفەرمی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێنەکردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە پێشتر یانەی ریال مەدرید زۆر هەوڵی بۆ گواستنەوەی لیڤا داوە، بەڵام ئەم هاوینە بەهۆی قەیرانی دارایی لە توانایاندا نیە ئەو یاریزانە بگوازنەوە، لەلایەکی دیکەوە یانەی مانچێستەر سیتیش چاوی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە پۆلەندیەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button