ئیتاڵیا
شەعراوی دزێک دەستگیردەکات
یاریگا-ستیفان شەعراوی هێرشبەری رۆما رێگە لە دزێک دەگرێت لەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بڕفێنێت.
لە شاری رۆمای پایتەخت، شەعراوی دەبینێت کەسێک جامی ئۆتۆمبێلەکەی شکاندووە و دەیەوێت بیدۆزێتەوە ئەویش رووبەرووی دەچێت و جگە لەوەی دزییەکە رادەگرێت دەتوانێت دزەکە دەستگیربکات تا ئەوکاتەی پۆلیس دەگەنە سەر رووداوەکە.
سەرەتا هێرشبەرە ئیتاڵییە مسڕییەکە دەبرێتە بنکەی پۆلیس بۆ دڵنیابوون لە رووداوەکە دواتر پاش ئەوەی دەردەکەوێت چی روویداوە ئازاد دەکرێت”.
شەعراوی ٢٨ ساڵ، بە خواستن چوبووە چین، بەڵام گەڕاوەتەوە ئیتاڵییە و گرێبەستێکی لەگەڵ رۆما واژۆکردووە تاوەکو مانگی شەشی ٢٠٢٣.