ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
وێستهام ماڵئاوایی لە سێ یاریزانی بە ئەزموونی دەکات

یاریگا-یانەی وێستهام یونایتد رایگەیاند گرێبەستی ئادریانی گۆڵپارێز، سەمیر نەسڕی ناوڕاستکار و ئاندی کارۆڵی هێرشبەر نوێ ناکەنەوە.
لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی هەر سێ یاریزانە بە ئەزموونەکە کۆتایی دێت بە بێ ئەوەی لە وەرزی ئەمساڵدا وێستهام سوودێکی ئەوتۆی لەو سێ یاریزانە بینیبێت.
دەیڤد سولیڤان بەڕێوبەری هامەرز وتی “درگای ئێمە هەمیشە بەڕوویاندا کراوەیە و بە گەرمی بەخێرهاتنیان دەکەین هەر کاتێک گەڕانەوە، وە سوپاسی خزمەتەکانیان دەکەین بەڵام لەم وەرزەدا ماڵئاواییمان لێدەکەن”.
تەمەن و پێکانی بەردەوام هۆکاری دوورکەوتنەوەی بەردەوامی نەسڕی و ئاندی کارۆڵ بوو لە وێستهام و سەرەڕای ئەزموونیان پێناچیت چیتر لە یانەیەکی دیار جێگەیان ببێتەوە.