ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

دۆناروما بووە یاریزانی پاریس سانجێرمان

یاریگا
جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی لاوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئەم وڵاتە لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا گەیشتووەتە رێکەوتن و بریارە وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵیاب بڵاویکردەوە دواجار گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بریاریدا وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانە فەرەنسیەکەوە بکات و لە ماوەی رابردوو کارگێری شازادەکان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کۆتاییان بە هەموو شتێک هێناوە و چاوەڕێش دەکرێت دوای یاری ئیتاڵیا بەرامبەر سویسرا گرێبەستەکەی بەفەرمی ئاشکرا بکرێت.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی باسکردووە گرێبەستەکەی دۆناروما بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەبێت و بۆ هەر وەرزێکیش 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچەی پێدەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button