ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا پرۆژەی نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا-
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دوای هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی یانەکە، یەکەم پرۆژەی نوێکردنەوەی گرێنەستی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی بووە.

ماڵپەری elconfidencial ئاشکرای کردووە، سەرۆکی بلاوگرانا بەم دواییە سەرکەوتوو بووە لە رازی کردنی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێش دەست پێکردنی کۆپا ئەمریکا لیۆ بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ ووردەکاریەک لەسەر موچەی نوێ ئاشکرا نەبووە.

میسی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و زستانی رابردووش زۆر نزیک بوو لە جێهێشتنی یانەکەی و لە کۆتاییدا بریاری مانەوەیدا.

Back to top button