فهرهنسا
راهێنەرەکەی لیل دوای بردنەوەی خولی فەڕەنسی دەستی لەکارکێشایەوە

یاریگا-کریستۆف گاڵتیێر ئەو راهێنەرەی مەحاڵی ئەنجامدا و ناسناوی خولی فەڕەنسی لە پاریس سان جێرمان رفاند، یانەکەی لیل جێدەهێڵێت.
دوای تەنها دوو رۆژ بەسەر بردنەوەی ناسناوەکەدا، کریستۆف بۆ لێ ئیکویپ وتی: بڕیاری خۆم بە سەرۆک راگەیاندووە کە لیل جێدەهێڵم، بڕوای تەواوم بەوە هەیە کە کاتی من لێرە کۆتایی هاتووە و چوار ساڵ ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ یەک یانەدا، ئەگەر ئەم وەرزەم لە هەر پلەیەکی دیکەش بە کۆتا بهێنایە هەر هەمان بڕیارم دەدا”.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ پێشبینی دەکرێت دوای لیل، کریستۆف ببێتە راهێنەری یەکێک لە یانەکانی لیۆن، نیس یاخود ناپۆلی.