یاریگا–
هاری کەین، گۆڵکاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بە تۆمار کردنی 23 گۆڵ لەم وەرزە توانی ناسناوی گۆڵکاری خولەکە بەدەست بێنیت و بۆ جاری سێیەمیش لە مێژوودا ئەو ناسناوەی بەدەست هێنا.
ماڵپەری پرێمەرلیگی ئینگڵاند دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە، گۆڵکارەکەی تۆتێنهامی بە تۆمار کردنی 23 گۆڵ وەکو گۆڵکاری ئەم وەرزە ناساند و ئەو یاریزانە بۆ سێێەمجار توانی ئەو ناسناوە بەدەست بێنێت و ریکۆردەکەی هەردوو یاریزانی پێشووی یانەی نیوکاسڵ یونایتد ئالێن شێرەر و یاریزانی پێشووی ئارسێناڵ تیەری هێنری یەکسانکردەوە، کە پێشتر تەنها ئەو دوو یاریزانە سێ جار ناسناوی گۆڵاری خولەکەیان بەدەست هێنابوو،
کەین ئەم وەرزە تاوەکو دوایین گەڕی رکابەری لەگەڵ محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوول کرد و دواجار توانی بە تەنیا ببێتە گۆڵکاری ئەم وەرزە.