ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یاریزانانی یانەیەکی ئیتاڵی تووشی سزایەکی سەیر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا
یانەی بێنێڤێنتۆی ئیتاڵی پاش ئەوەی وەرزی رابردوو گەڕانەوە سێریائەی، ئەم وەرزە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانیان جارێکی دیکە بۆ سێریابی واتە خولی پلە دوو دابەزین، بەم هۆیەوە سەرۆکی ئەو یانەیە بریاریداوە سزای یاریزانەکان و راهێنەرەکانی یانەکەی بدات.

کالچۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووە، دوای ئەوەی هەفتەکانی رابردوو چارەنوسی یانەی بێنێڤێنتۆ بۆ دابەزین یەکلایی بویەوە، ئەو یانەیە بریاریدا کە دوایین یاری بەرامبەر تۆرینۆ بە تیپی خوار 23 ساڵان بەشداری بکەن، بەڵام گروپێک لە هاندەرانی ئەو یانەیە داوایان کرد وەکو سزایەک بەرامبەر دابەزینیان، بۆ دوایین یاریی بە پاس گەشتی شاری تۆریننۆ بکەن و سەرۆکی ئەو یانەیەش داواکەی هاندەرانی پەسەند کردووە.

بەم شێوەیە یانەی بێنێڤێنتۆ لە دوایین یاری ئەم وەرزەی سێریائەی ناتوانن بە فرۆکە گەشتی شاری تۆرین بکەن و ناچارن بە پاس گەشت بکەن، کە دووری رێگاکە نزیکەی 12 کاتژمێرە.

Back to top button