یاریگا–
هاری کەین، بەم دواییە کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئەم هاوینەی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت و بۆ ئەم مەبەستەش یانەی مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای دەکات، گۆڵکارەکەی ستیزن خۆی یەکلایی کردووەتەوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت و داواشی لە بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی دیکە بکات، مانچێستەر سیتیش ئامادەیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، بەڵام گەورەترین کێشە یانە لەندەنیەکە بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئەمەش ئەرکی ستیزنی لەم بارودۆخەدا قورس کردووە.
ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی باسکردووە کارگێری تۆتێنهام هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی هاری کەین نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە چەند جارێک داواکەی رەتدەکاتەوە و سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی.