ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا ئامانجی یەکەمی بۆ وەرزی داهاتوو دیاریکردووە

Yariga App

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکە نوێیەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت بەهێز بچێتە ناو رکابەرییەکانی بازاری گواستنەوەی هاوینە و بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانی دەست نیشانکردووە و دیارترینیشیان ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیایە.

رۆژنامەی وەرزشی MD کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە و باوکیشی سەردانی بلاوگرانایان کردووە، بەڵام گواستنەوەی یاریزانە زۆر ئەستەمە، چونکە یانەکەی ئامادەنیە بە پارەیەکی کەم دەستبەرداری بێت، بۆیەش یانە کەتەلۆنیەکە بریاریداوە واز لە گواستنەوەی بێنێت و دەیەوێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆنی فەرەنسا یاخود سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بدات.

یاریزانە هۆڵەندیەکە گواستنەوەکەی نزیکەی 25 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، هەرچی هێرشبەرەکەی ستیزنە ئەویان گرێبەستەکەی تەواو بووە و دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بەبارسێلۆناوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button