ئه‌وروپائیسپانیا

کۆتینیۆ و مێلۆ بۆ یاریکردن ئامادەن

یاریگا
فلیپ کۆتینهۆ و ئارسەر مێلۆ، هەردوو ناوەڕاستکاری بڕازیلی یانەی بارسێلۆنا دەستیان بە راهێنانەکانیان کردۆتەوە.

ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا راپۆرتی دوایین ئامادەکاری یانەکەیان بۆ فایناڵی جامی شا بڵاوکردۆتەوە و راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە هەردوو ناوەڕاستکاری بڕازیلی یانەکەیان راهێنانەکانیان بە بێ کێشە دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت بۆ فایناڵی جامی شا ئامادەبن.

بارسێلۆنا بریارە شەممەی داهاتوو لە یاریگای سانچێز پیز خوان لە فایناڵی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ڤالێنسیا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button