ڤاڵڤێردی باسی دەنگۆی کڕینی گریزمان دەکات
یاریگا-
ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دەنگۆی هاتنی ئەنتوان گریزمان رەتناکاتەوە هەرچەندە دەڵێت هێشتا دڵنیانین.
گریزمان رۆیشتنی لە ریزەکانی ئەتڵەتیکۆ راگەیاند و بارسا نزیکترین یانەیە لەو یاریزانە، کاتێک پرسیاری ئەو پرسە لە ئێرنیستۆ کرا وتی “باسی یاریزانێک ناکەم کە هێشتا لە تیمەکەی ئێمە نیە، دەکرێت بێت بۆ ئێرە و دەکرێت نەیەت بۆ ئێرە، ئەمە دروستە بۆ هەموو یانەیەکی دیکە.ئەو یاریزانێکی گەورەیە و ئەوە گومانی تێدانیە بەڵام ئایا دەچیت لەسەرجەم یانەکان بپرسیت کە گریزمان دەکڕن؟!
ڤاڵڤێردی ئەم وەرزەی بە سەرکەوتوو لە قەڵەمدا و وتی “بەدڵنیاییەوە وەرزێکی باش بوو، بە سێ یاری پیش کۆتایی وەرز خولی ئیسپانیمان بردەوە، لە پاڵ جامی سوپەر و هەروەها گەیشتووینەتە یاری کۆتایی جامی شا بەڵام دۆڕانەکەی خولی پاڵەوانەکان قورس بوو چونکە ئێمە تیمێک نین بە دۆڕان راهاتبین”.