ئیسپانیا

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی زێدان پێش یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا- 

كەمێك پێش ئێستا زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا ئەنجامدا.

وا بڕیارە سبەینێ شەممە لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری بارسێلۆنا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا زێدان ووتی: 

– یاریەكی سەخت و ماندووكەر دەبێت بۆمان بەڵام ئێمە ئامادەین بە ڕۆژانی باشدا تێدەپەڕین.

– براوەی كلاسیكۆ پاڵێوراو دەبێت بۆ بردنەوەی لالیگا؟ ئەتلەتیكۆ پاڵێوراوە چونكە پێشەنگە ، خولێكی بەهێزە و هەموو كەسێك لە توانایدایە بیباتەوە ، تا كۆتایی نازانین.

– ڕامۆس ئەم كلاسیكۆ بەشداری ناكات ئایا كۆتا كلاسیكۆی ئەوە؟ هیوادارم ئەوە ڕوونەدات و لێرە بمێنێتەوە.

– ڤینیسیۆس؟ ئێمە دلخۆشین دەبێت دەبێت وازی لێبهێنین و بیبینین ، قسەكردنی زۆر هەیە ، ئەو تەنها سەرنج و هەوڵی خۆی دەدات.

– شكست واتا ماڵئاواییكردن لە لالیگا؟ نەخێر ، من بیر لەوە ناكەمەوە ، سبەینێ بە تەواوی توانامانەوە دەجەنگین.

– یاری بەرامبەر بارسێلۆنا هەمان قەبارەی یاریە بەرامبەر ئیبار یان كادێز گرنگ سێ خاڵی یاریەكەیە.

– هیوادارم میسی لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە ، ئەو لە شوێنێكی ڕاستە ،  ئێرە و ئەم خولە زۆر باشە بۆی.

– ئێمە تواناكانی ئەسینسیۆ دەزانین یاریزانێكی هێرشبەرە و پێویستی بە تۆماركردنی گۆڵە ئەو بە باشی یاریدەكات.

-میلیتاو ڕۆژ دوای ڕۆژ باشتر دەبێت ئەو یاریزانی ئێستا و داهاتووە ئێمە دڵخۆشین بە بوونی.

– هازارد؟ بانگهێشتكردنی یاریزان بۆ یاریەك بۆ ڕاهێنەر یان یانەكە ناگەڕێتەوە بەڵكو تەنها پشت بە توانای یاریزانەكە دەبەستێت.

– میسی لە كۆتا شەش كلاسیكۆ گۆڵی نەكردووە چۆن یاری دەكەن بەرامبەر میسی؟ ئێمە تواناكانی میسی دەزانین ئەو پێوویستی بە تۆماركردنی گۆڵ نیە بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر یاریەكە هەبێت هەموو یاریزانەكانی بارسێلۆنا كێشەن ئێمە هەوڵ دەدەین بیانوەستێنین.

– وەرز هێشتا درێژە و زۆری ماوە دەبێت لە كاركردنی زۆر بەردەوام بین.

بابەتی زیاتر

Back to top button